درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ستاره‌ی خه‌لیج فارس

262
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “ستاره‌ی خه‌لیج فارس”ی به‌نده‌ر عه‌باس، چووه‌ نێو ٥مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ستاره‌ی خه‌لیج فارس، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌ردانی حه‌قده‌ستی سێ مانگی رابردووی ئه‌مساڵ، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕه‌ه‌وه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌ داخوازییه‌كانیان، هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوه‌ندی ئاگركوژینه‌وه‌، خابگای كرێكاری و ئاشپزخانه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌.