درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند

86q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مانگرتنی كرێكارانی موجته‌مه‌عی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنی خاوه‌نكار، چووه‌ نێو دووهه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، نه‌درانی ٣٠ له‌سه‌دی حقوقی مه‌بنا و زیاد نه‌كرانی ٣٥ له‌سه‌دی مه‌زایای مافی شیفت، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ مانیان گرتبوو. ئه‌م مانگرتنه‌ دوابه‌دوای رێكه‌وتنێك كه‌ رۆژی ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ نێوان مقاومه‌تی هێلدینگی خه‌لیجی فارس له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند، تۆندگویان و فه‌جر روویدا، كۆتایی پێهات. به‌ڵام به‌ هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی خاوه‌نكار، كرێكارانی ناڕازی جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.