درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی ئامریكا

458t

به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، مانگرتنی كرێكارانی گه‌وه‌ترین پاڵاوگه‌ی ئامریكا، چووه‌ نێو هه‌فته‌ی چواره‌می به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
مانگرتنی یه‌كیه‌تی كرێكارانی پاڵاوگه‌كان پاش شكستی وتووێژه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “رۆیاڵ داچ شێل” چووه‌ نێو هه‌فته‌ی چواره‌می خۆیه‌وه‌. یه‌كیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م مانگرتنه‌، زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ له‌ كارخانه‌كانی نه‌وتیی و له‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ پاڵاوگه‌دا كار ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “پۆرت ئارتۆر” داوایان له‌ كرێكارانی تگزاس كردووه‌ كه‌ به‌م مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌وه‌ ‌په‌یوه‌ست ببن.