درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی مای فری لینك له‌ به‌نده‌ری كاله‌‌

60
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی “مای فری لینك”، له‌ فه‌رانسه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی خۆیان له‌ شاری “كاله‌”، چووه‌ نێو سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، سێ هه‌زار كامیۆن به هۆی به‌سترانی به‌ندری كاله‌ له‌ فه‌رانسه له‌‌ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته‌، له‌ سنووری ئێنگلیس راگیرا و چاوره‌وانی كرانه‌وه‌ی ئه‌م به‌نده‌ره‌ن. شایانی باسه‌، شیركه‌تی “دی، ئێف، دی” كه‌ كاری خۆی له‌ ٢ی مانگی ژوئییه‌وه‌‌ له‌ به‌نده‌ری “كاله‌” ده‌ستپێده‌كات، به‌نیازه‌ نزیكه‌ی دوو سێهه‌می كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی “مای فری لینك” ئێخراج بكات. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی لێكه‌وته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →