درێژه‌ی مانگرتنی كه‌شاوه‌رزان له‌ مكزیك

140y
مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌یاله‌تی “باخا كالیفۆرنیا” له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی مكزیك كه‌ له‌ ١٧ی مانگی مارسی زایینی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان ده‌ستی پێكردبوو، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.
بڕیار بۆ درێژه‌ی مانگرتنی كه‌شاوه‌رزان دوای ئه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌یاله‌تی و فێدراڵی، داخوازییه‌كانی ناڕازییانیان له‌ بابه‌ت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كه‌شاوه‌رزان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ دواخستبوو. هه‌زاران كه‌س له‌ كه‌شاوه‌رزانی مكزیكی له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م بڕیاره‌، رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان به‌ وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو رایانگه‌یاندبوو، ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌ فرۆش و عه‌رزه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی.