رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی دامه‌زراندنیان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی په‌سه‌ند كراوه‌ی مه‌جلیسی رژیم، له به‌رامبه‌ر “خانه‌ی مێلهت” كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له موعه‌لیمان: “ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش مه‌جلیسی رژیم دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شه‌وانه‌رۆژی ئێمه، پهسهندكراوهیهكی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفتی موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی ته‌ئید كرد، به‌ڵام هێشتا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. ئێمه خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراو و حه‌قولته‌دریسی كردنی موعه‌لیمان، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجی ته‌مه‌نین.”