درێژه‌ی مانگرتنی موعه‌لیمان له‌ ئه‌فغانستان

48
كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی ئه‌فغانستان كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ له‌وه‌پێشه‌وه ‌له‌ كابۆل و ١٧ ویلایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ مانگرتنیان وه‌رێخستبوو رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا كاتی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان، درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ هۆی مانگرتنی موعه‌لیمان، ده‌یان مه‌دره‌سه‌ له‌م ویلایه‌تانه‌ داخراون. شایانی باسه‌، ئه‌م موعه‌لیمانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، مانیان گرتووه‌ و خوازیاری دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ موعه‌لیمان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان له‌ رۆژی سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵ به‌ موعه‌لیمان به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ زه‌مینیان ده‌داتێ و ئه‌م به‌ڵێنییه‌ تا ئێستا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌.