به پێی راپۆرته‌كان، مانگرتنی موعه‌لیمان و كرێكاران و كارمه‌ندانی مه‌دره‌سه‌كانی ئیتالیا له‌دژی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.رۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، نوێترین مانگرتن و رێپێوانی كرێكاران و كارمه‌ندان و موعهلێمانی مهدهرسهكانی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو. موعهلێمانی ناڕازی به گرێدانی ده‌سته‌كانیان، له‌دژی كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا له به‌شی مهدرهسهكاندا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.