درێژه‌ی مانگرتنی موعه‌لێمان له‌ ئه‌فغانستان

87
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتنی موعه‌لێمان له‌ ئه‌فغانستان چووه‌ نێو پازده‌هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌. موعه‌لێمانی ٨١ مه‌دره‌سه‌ له‌ كابۆل و ١٨ شاری دیكه‌ی ئه‌فغانستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی سه‌رۆك كۆماریی سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌ فه‌رهه‌نگیان، مانیان گرتووه‌. دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌، راپۆرته‌كان هه‌واڵی داخرانی زۆرێك له‌ مه‌دره‌سه‌كان له‌ ئه‌فغانستانیان راگه‌یاند. به‌شێكی به‌رچاو له‌ موعه‌لێمانی ئه‌فغانستانی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن، به‌ چه‌شنێك كه‌ زۆربه‌یان پاش ته‌واو كردنی مه‌ده‌رسه‌ و له‌ كاتی پشوودانیان بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كاینان، ناچارن په‌نا بۆ شوغڵی دووهه‌م ببه‌ن.