شه‌ش هه‌زار كرێكاری ره‌سمی شیركه‌تی نه‌وت له ماهشههر و عه‌سه‌لویه له رۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی سهرماوهزوه مانیان له خواردنی گرتووه و به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی نهڕویشتوون بۆ غهزاخوریهكان.
كرێكاران ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت پهسهندكراوهێكی نهێنی ده‌ركردوه كه گواستنه‌وه‌ی كارگێڕانی شیركه‌ته‌كانی سپێردراوی پێترۆشیمی به به‌شه دوڵهتییهكانی قه‌ده‌غه كردوه. داواكاریی كرێكارانی مانگرتوو یه‌كلا بوونه‌وه‌ی بارودوخی قه‌راردادی دامه‌زراندن و كاركردن له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی نه‌وته. به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم ده‌ڵێت كه قانونی خوسوسی كردن رێ به‌م ، كاره نادات. كرێكاران رایانگه‌یاند كه ئه‌گر وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌روه له ئاست داخوازی كرێكاران خه‌مسارد بێ؟ هه‌ڵده‌ستن به پێكهینانی زه‌نجیره‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی له ڕیگه‌ی ماهشههر بۆ عه‌سه‌لویه. كرێكاران له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به نامه‌نووسین و به شێوی جۆراوجۆر له‌وانه ناردنی تومارێكی ٣٠٠٠ كه‌سێ بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت و باقی ئۆرگانه ده‌وڵه‌تیه‌كان به بارودوخی دامه‌زراندنی خۆیان ناڕه‌زای بوون. له دوای ده‌ستپێكی مانگرتن له خواردنی كرێكاران، وه‌زیری نه‌وت به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری كاری رژیم، چاره‌سه‌ری گرفتی دامه‌زراندنی ئه‌م كرێكارانه نارد بۆ وه‌زاره‌تی كار.