درێژه‌ی مانگرتنی هه‌زاران كرێكار له‌ عه‌سه‌لویه‌

617q
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی مانگرتنی هه‌زاران كرێكار له‌ پاڵاوگه‌كانی عه‌سه‌لویه‌ ده‌كه‌ن.
مانگرتنی كرێكارانی فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ عه‌سه‌لویه‌ پێ ده‌نێته‌ ناو ٤٥مین رۆژه‌وه‌.. له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا هاوكات كرێكارانی فازه‌كانی ٢٠ و٢١ یش له‌ شوێنی كاریان ئاماده‌ بوون، به‌ڵام له‌كاركردن خۆیان بوارد. په‌یمانكاری فازه‌كانی ٢٠ و٢١ یش به‌ڵێنی به‌ ‌ كرێكاران داوه‌ كه‌ هه‌قده‌ستی دواخراویان تا سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رداخت بكات. كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌ تا كاتێك بڕی هه‌قده‌ستیان نه‌ڕژێته‌ حیساب، درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن.