به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران” رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، مانگرتنی هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی “نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا”، چووه نێو پازده‌هه‌مین رۆژی خۆیه‌وه.له‌م رۆژه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران كه سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان تووڕه ببوون، به شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ساختمانی ئیداری كارخانه‌كه چوون. هه‌واڵی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته خۆڕسكه و له‌ناكاوه، به توندی بووه هۆی ترس و وه‌حشه‌تی مودیران كه به‌په‌له ده‌ست به داوێنی نوێنه‌رانێك بوون، كه چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی ئێخراجیان لێیان كردبوو. نوێنه‌رانی كرێكاران وێڕای هێمن كردنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان، هه‌موو كرێكارانی سالۆنهكانیان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی موجته‌مه‌عی عمومی و بڕیاردان، بۆ ساڵونی “ئاربی” ده‌عوه‌ت كرد. له‌م كۆبوونه‌وه به‌رینه‌دا كه مودیرانی سالۆنهكانیش به‌شدار بوون، ئه‌وان له نزیكه‌وه و به چاوی خۆیان پێشنیار و توانایی بڕیاردانی كرێكارانیان چاولێكرد.