درێژه‌ی مانگرتنی هه‌ڵسووڕاوانی كومه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی

879
مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مافی مرۆڤ، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و گیان به‌ختكردوانی سیاسی، بۆ ١١هه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی “لاستیكی دێنا” له‌ مه‌یدانی “وه‌نك”ی تاران به‌ڕێوه‌چوو.له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژانی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر هه‌فته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ناڕازییان خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی مه‌منوعولخروج بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مواڵی زه‌وت كراو له‌ لایه‌ن رژیم، ئازادی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و به‌دواداچوونی سه‌به‌بكارانی قه‌تڵی منداڵاكانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌رده‌م ساختمانی لاستیكی دێنا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌ر به‌ “محه‌ممه‌د یه‌زدی” سه‌رۆكی مه‌جلیسی خێبرگانی رژیمه‌.