درێژه‌ی مانگرتنی پزیشكان له‌ غه‌نا

254
پزیشكانی ناڕازی له‌ وڵاتی “غه‌نا” رایانگه‌یاندووه‌: “بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ درێژه‌ به‌ مانگرتنی خۆیان ده‌ده‌ن.به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیۆز”، پزیشكانی غه‌نا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ بواری له‌خواره‌وه‌ بوونی هه‌زینه‌ی گشتی له‌ دوو هه‌فته‌ له‌وه‌پێشه‌وه‌ مانیان گرتوو و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و باشتر بوونی بارودۆخی خۆیان بوون. شایانی باسه‌، ده‌وڵه‌تی غه‌نا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ٩١٨ ملیۆن دۆلاریی له‌ سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه‌ی ئابووری گرتۆته‌به‌ر.