درێژه‌ی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی نه‌وه‌رد و لووله‌ی سه‌فا

449y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی “نه‌وه‌رد و لووله‌ی سه‌فا” چووه‌ نێو سی و چواره‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خاوه‌نكار ژماره‌یه‌ك كرێكاری ناڕازیی كارخانه‌ی لووله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فای به‌ بیانووی كۆتایی قه‌راردادی كاریی ئێخراج كرد، به‌ڵام كرێكاران یه‌كگرتووانه‌تر له‌ جاران درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا. شایانی باسه‌ كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و زیاتر له‌ ١٦ مانگ مافی بیمه‌، مانیان گرتووه‌.