درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی زیندانیه‌كی سیاسی

433y
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتن له‌ خواردنی زیندانی سیاسی به‌ندكراو “عه‌لیڕه‌زا ره‌سوڵی” له‌ زیندانی ناوه‌ندی مهاباد، چووه‌ نێو ١٥هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ له‌ رێكه‌وتی ٩ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زیندانی مهاباد بۆ ناردنی ناوبراو بۆ ناوه‌ندی پزیشكی مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ناوبراو كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه‌ و مانی وشكی له‌ خواردن گرتووه‌، بارۆدۆخی جه‌سته‌یی زۆر خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌.‌ شایانی باسه‌، ئه‌مه‌ سێهه‌مین جاره‌ كه ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ به‌ هۆی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان به‌ داخوازییه‌كانی‌ مان له‌ خواردن ده‌گرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →