درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی عه‌لیره‌زا ره‌سولی له‌ زیندانی مهاباد

446y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، مانگرتن له‌ خواردنی “عه‌لیره‌زا ره‌سوولی” زیندانی سیاسی زیندانی مه‌هاباد، چووه‌ نێو نۆزده‌هه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسیه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی و نه‌ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه مانی له‌ خواردن گرتبوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی فشاری خوێن، بۆ بێهداری زیندان گواسترایه‌وه‌. داواكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌رپرسانی زیندان بۆ ناردنی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م زیندانییه‌، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌. شایانی باسه‌ “عه‌لیره‌زا ره‌سولی” له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جه‌سته‌یی جیدی له‌وانه‌ عفونه‌تی ریه‌، ئازاری ئه‌ژنۆ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ به‌ره‌وڕووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م نه‌خۆشییه‌‌ به‌ تێپه‌ڕكردنی دوو ساڵ و نیو حه‌بس، به‌رپرسانی زیندان تا ئێستا له‌ دانی موره‌خه‌سی ئێستعلاجی به‌ ناوبراو و یان ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ خۆده‌بوێرن.