درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی

4
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نی، مانگرتن له‌ خواردنی “عه‌لیره‌زار ره‌سۆلی”، چووه‌ نێوه‌ ٢٢هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه سیاسییه‌ ماوه‌ ٢٢ رۆژه‌ له‌ ناڕه‌ایه‌تی به‌ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی و پێشگیری له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌روه‌ی زیندان، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. شایانی باسه‌، بارۆدۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م زیندانییه سیاسییه له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی مهاباد زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م زیندانه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، خۆده‌بوێرن.