درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی محه‌ممه‌دعه‌لی تاهێری

558
رۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، “محه‌ممه‌دعه‌لی تاهێری” زیندانی عه‌قیده‌تی له‌ زیندانی “ئێوین” بۆماوه‌ی ٩ رۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.دایكی محه‌ممه‌دعه‌لی تاهێری له‌ راگه‌یاندنێكدا كه‌ رۆژی جومعه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ بڵاوی كرده‌وه‌، وتوویه‌تی: كوڕه‌كه‌ی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كێشه‌گه‌لێكی وه‌ك رانه‌گه‌یاندنی ده‌نگ به‌ ناوبراو و ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام به‌ پێی ئه‌و تۆمه‌ته‌ درۆ و ساختانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن سپا و نه‌ به‌ پێی عه‌داڵه‌ت و هۆكاری حقوقیی دراوه‌ته‌ پاڵی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. سه‌ره‌ڕای خراپبوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م زیندانییه‌، ناوبراو رایگه‌یاندووه‌: تا كاتێك كه‌ له‌ دادگایه‌كی بێ لایه‌ندا محاكمه‌ نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ مانگرتن له‌خواردنه‌كه‌ی ده‌دات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →