درێژه‌ی مانگرتن موره‌بیانی مه‌هد كووده‌كه‌كان له‌ ئاڵمان

3
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، مانگرتنی بێسنوری موره‌بیانی مه‌هد ‌كووده‌كه‌كانی ئاڵمان، چووه‌ نێو چواره‌مین هه‌فته‌ی خۆیه‌وه‌.بۆ ئه‌وڵین جاره‌ له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا، مانگرتنی بێسنووری موره‌بیانی مه‌هد ‌كووده‌كه‌كانی ئاڵمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌. یه‌كیه‌تی پیشه‌ عمومییه‌كانی ئاڵمان ناسراو به‌ “وێردی” و خاوه‌نكاران به‌ پێی به‌رنامه‌ی پێشتر داڕێژڕاو، بڕیاره‌ له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ خواست و مه‌زایاكانی موره‌بیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن و قسه‌ و باسیان هه‌بێت. به‌م حاڵه‌وه‌ مانگرتن له‌ مه‌هد ‌كووده‌كه‌كانی ئاڵمان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. شایانی باسه‌، یه‌كیه‌تی وێردی، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار موره‌بی شاغڵ له‌ مه‌هد كووده‌كه‌كانی ئاڵمان بوون.