درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز

23

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٨ی شاری ئه‌هواز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، چووه‌ نێو دووهه‌مین ڕۆژیه‌وه‌.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٨ی ئه‌هواز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایای چوارمانگیان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی مه‌نته‌قه‌ جیاجیاكانی ئه‌هواز، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هیچ هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتی ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌ڵنگیراوه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌و خه‌مساردیی و سه‌رنج نه‌دانه‌ به‌ داواكارییه‌كانی كرێكاران له‌ بارودۆخێكدایه‌ كه‌ ده‌وری ٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاره‌داریی ناحییه‌ ٤ی ئه‌هواز له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌مه‌به‌ستی په‌یگیریی و به‌دواداچوونی هه‌قده‌ست ومه‌زیاكانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٤ی ئه‌هواز. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا، له‌ هه‌مان ڕۆژ و له‌ ڕێگه‌ی سكاڵای په‌یمانكار، ٢١ كه‌س له‌م كرێكارانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد كراون. ئه‌م خه‌مساردییه‌ له‌ بابه‌ت بارودۆخی گوزه‌رانی كرێكاران له‌ سه‌رجه‌م شاره‌دارییه‌كانی ناوخۆ ده‌بێندرێت. له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دواییدا، كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت، بڕووجێرد، یاسووج، جیرۆفت و هاوسه‌رانی كرێكارانی شاره‌داریی له‌نگروود به‌رامبه‌ر به‌م بێمافییانه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌.