درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز

37
رۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٨ی ئه‌هواز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حقوقه‌كانیان جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و بۆ چواره‌مین رۆژ، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شوڕای شار، كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز له‌ ئاست نه‌درانی ٤ مانگ هه‌قده‌ستی دواخراویان ناڕازیین و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیانن. شایانی باسه‌ كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٨ی ئه‌هواز له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕێی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری جێبه‌جی كرانی خواسته‌كانیان بوون.