درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

24
كرێكارانی موجته‌مه‌عی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ پارێزگای خوزستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بۆ چواره‌مین رۆژ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداریی ئه‌م مۆجته‌مه‌عه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان ده‌ڵێن، له‌مانگی پوشپه‌ڕه‌وه‌ تا ئێستا، حقوقی كارمه‌ندانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ نه‌دراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاری ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان، سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما به‌ پێدانی بڕی ٥ مانگ حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی رۆژ موزده‌. ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی قه‌راردادی كار له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌منییه‌تیی پیشه‌ییان نییه‌. بارودۆخی كاریی ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ زیاتر له‌ ٢٤ ساڵ پێشینه‌ی كاریی، هه‌روا نادیاره‌ و هه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا پێنادرێت. ئێستاكه‌ ده‌وری ٤ هه‌زار كرێكار له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ب شێوه‌ی ره‌سمی، په‌یمانی، قه‌راردادی و كاتیی خه‌ریكی كارن.