درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری مسجد سوله‌یمان

961
له‌ درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری مسجد سوله‌یمان كه‌ رۆژی رابردووش به‌ ئاگاداریمان گه‌یاندن، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ر كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه‌ بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.
به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ چوار مانگه‌ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ شێوه‌ی په‌یمانكاریی له‌ ناوه‌نده‌كانی فه‌زای سه‌وز، ئوتوبوسڕانی، عومران و خه‌ده‌ماتی شه‌هری شاره‌داری مسجد سوله‌یمان كار ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكاران، فه‌رمانداری رژیم له‌ مسجد سوله‌یمان به‌ حزوور له‌ نێو ناڕازییان هه‌واڵی پێكهێنانی دانیشتنی كومیسیونی كرێكاری بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیانی راگه‌یاند.