درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌

62q
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه‌ بۆ وه‌رگرتنی پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، چووه‌ نێو سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س بوو، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ به‌ داخستنی درگاكانی كارگا و كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م شوێنه‌، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌یان پێدراوه‌.