درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

150q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له‌ بیست و چواره‌مین رۆژی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خۆی، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شیركه‌تی په‌یمانكاری كه‌یسوون، خوازیاری په‌رداخت كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازی كه‌ له‌ به‌شه‌كانی ترانسفۆر، ته‌عمیرات، عه‌مه‌لیاتی خاكی و ئیجرایی كار ده‌كه‌ن، خوازیاری په‌رداخت كردنی هه‌شت مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانن. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری شیركه‌تی كه‌یسوون وێڕای به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز به‌ڵێنیان دابوو كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان تا كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وان وه‌كوو هه‌میشه‌ بێ ناوه‌رۆك مایه‌وه‌ و تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكاری قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له‌ رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ و هه‌ماهه‌نگ مانیان گرتووه‌.