رۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان كرێكاری ناڕازی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایا ره‌واكانیان له بیست و شه‌شه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا جارێكی تر له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، به پێی رێكه‌وتنی نێوان كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری رژیم له ئه‌هواز كه خاوه‌نكاری سه‌ره‌كی ئه‌م پڕۆژه‌یه، بڕیار بوو لانیكه‌م تا رۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ٦٠٠ كرێكاری قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز په‌رداخت بكرێت. به‌ڵام دوابه‌دوای جێبه‌جێ نه‌كرانی وه‌عده و به‌ڵێنی خاوه‌نكار، كرێكاران به پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتنی خۆیان خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی هه‌شت مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، له رێكه‌وتی ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه.