درێژه‌ی میلیتاریزه‌ كردنی ناوچه‌ی شنۆ

114 (1)
هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منیه‌تی كردنی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان به‌ تایبه‌ت شاری شنۆ له‌ ئۆستانی “ئازه‌ربایجانی غه‌ربی”یان، چڕتر كردۆته‌وه‌.راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان، له‌ نێوان جاده‌ی شنۆ ـــ ورمێ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئیست بازڕه‌سی داده‌نێن. هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه‌ له‌م پۆسته‌ بازڕه‌سیانه‌دا، ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان راده‌گرن و سه‌رنشینه‌كانی ئه‌پشكنن. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه‌ هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم به چه‌كی قورس و نیوه‌ قورسه‌وه‌‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری شنۆ جێگیر كراون و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی زه‌مینی سپای پاسدارانی رژیم، سه‌ردانی بنكه‌ نیزامییه‌كانی ناوچه‌ی “كێله‌شین”ی كردبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →