درێژه‌ی نائارامیه‌كان له كوردستانی‌ توركیه‌

446
له‌ درێژه‌ی هێرشی ئه‌رته‌ش و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی په كه كه له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركیه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی توركیه‌ كوێستانه‌كانی ئۆستانی “شێرناخ”ی به‌ خه‌ستی بۆمباران كرد. به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، له‌ هه‌ماندا حاڵدا ئه‌و كۆماندۆانه‌ی كه‌ له‌ توركیه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ كوێستانه‌كانی شێرناخ نێردراون، هه‌روا له‌ حاڵی ته‌عقیب كردنی ئه‌ندامانی “په كه كه”ن. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی توركیه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌واڵی كوژرانی دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ جه‌ریانی بۆمبگوزاری له‌ ئیستی بازڕه‌سی شاری “شێرناخ” له‌ رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ راگه‌یاند. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بارودۆخی شاری كوردنشینی “دیاربه‌كر”یش زۆر ئاڵۆز راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ كاربه‌ده‌ستانی توركیه‌ له‌م شاره‌ حكومه‌ت نیزامیان راگه‌یاندووه‌.