درێژه‌ی نائارامییه‌كان له‌ به‌یت المقدس

412
رۆژی جومعه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان نائارامییه‌كان له‌شاری به‌یت المقدس بۆ شه‌شه‌مین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه‌ و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان، نیزامیان و پۆلیسی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پۆلیسی ئیسرائیل رۆژی جومعه‌ پاش چه‌ند رۆژ نائارامی و تێكهه‌ڵچوون له‌ به‌یت المقدس، ٣ هه‌زار مه‌ئموری دیكه‌ی بۆ كۆنترۆڵ كردنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان و سه‌ركوتی فه‌له‌ستینیه‌كان جێگیر كرد. نائارامییه‌كان ئێستا بۆ وڵاتی دراوسێ “ئیسرائیل” گواستراوه‌ته‌وه‌. رۆژی جومعه‌ش هه‌زاران كه‌س له‌ عه‌مان پێته‌ختی وڵاتی ئۆردۆن، سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژییه‌كانی ئیسرائیل له‌دژی فه‌له‌ستینیه‌كان خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. هاوكات فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی رژیمی ئیسرائیل شه‌وی جومعه‌ هه‌ندێك ناوچه‌یان له‌ لێواری غه‌زه‌ بۆمباران كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “بێنیامین نه‌تانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل به‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، خوازیاری په‌ره‌سه‌ندنی سزای قورسی فه‌له‌ستینییه‌كان بوو.