درێژه‌ی نائارامییه‌كان له‌ كوردستانی توركیه‌

463
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، به‌ هۆی روودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری كوردنشینی “نه‌سیبین” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی “ماردین” له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌، ژماره‌یه‌ك كورژان و بریندار بوون.ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی تێپه‌ڕ بوونی كاروانی نیزامیانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ روویدا، كوژرانی ٥ هێزی پۆلیس و بریندار بوونی ١٣ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌، تا كاتی بڵاوه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ كه‌س یان گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.