درێژه‌ی نائارامییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

49
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیترز”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌ی ئوتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن، ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌دا، لانیكه‌م ٢٨ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه،‌ له‌ نزیك ساختمانێكدا روویدا كه‌ خه‌ڵك بۆ پرسه‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌و شوێنه‌ كۆببوونه‌وه‌. شایانی باسه‌، گروپی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.