جارێكی‌تر سه‌دان كه‌س له شاری “جه‌لال ئاباد” ناوه‌ندی ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار” له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك، خوازیاری دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی قه‌تڵی دڵته‌زێنی “فه‌رخونده” بوون.خۆپیشانده‌ران به كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی قه‌تڵی فه‌رخونده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ئه‌وانیان برده ژێر پرسیار. ناڕازییان خوازیاری كرده‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بۆ به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی كوشتنی فه‌رخونده بوون و پێداگریان كرد كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رانی قه‌تڵی ناوبراو، دادگایی بكات. فه‌رخونده ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه بوو كه مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو به تۆمه‌تی سووتاندنی قورئان، له ناوه‌ندی شاری كابۆل به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه له لایه‌ن ئیسلامگهرایانهوه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌شی سووتێندرا.