درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ شاری لاهه‌ ی هوله‌ند

65
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پوشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شاری “لاهه‌”ی هوله‌ند، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوژرانی پیاوێك كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌، بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست و له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌رگیر بوون.به‌ پێی راپۆرتی “یورۆنیوز”، له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م هاوڵاتییه‌ ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵه‌ی خه‌ڵكی “كارائیب” له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردندا كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه‌ كوژرا، گه‌ڕه‌كه‌كانی حاشیه‌نشین و موهاجێر نشین، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پوشپه‌ڕه‌وه‌، بووه‌ گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی و نائارامییه‌كان. جێگای ئاماژه‌یه‌، راپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ساڵی ٢٠١٣دا‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌قه‌لییه‌ته‌كانی ره‌گه‌زی له‌ وڵاتی هوله‌ند زۆرتر له‌ سپی پێسته‌كان، ده‌بنه‌ ئامانجی ئیست بازڕه‌سیه‌كانی پولیسی ئه‌م وڵاته‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →