درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ پێته‌ختی برۆندی

7
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، نارازییان له‌ “برۆندی” له‌دژی بڕیاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به كاندید كردنی خۆی بۆ جاری‌ سێهه‌م، رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.رۆژی سێشه‌ممه‌ ناڕازییان له‌ برۆندی به‌ ده‌ستپێكی ٣٨مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی بڕیاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ كه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌یه‌ بۆ سێهه‌مین جاری به‌رده‌وام خۆی كاندید بكات، هیچ سه‌رنجێكیان به‌ پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ نه‌دا و رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان. پۆلیس بۆ بڵاوه‌ پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا له‌ سێ گه‌ڕه‌كی كانونی بوحران له‌ “بوجۆمبورا” پێته‌ختی برۆندی كۆببنه‌وه‌، له‌ گولله‌ی جه‌نگی و گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرت. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌، زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.