درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ یونان

154
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونێوز”، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی یۆنان له‌ مه‌یدانی “سینتاگما”، له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی، جارێكیتر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.نارازییان به‌نیازی ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ هه‌فته‌كانی داهاتووداشدا، به‌م خۆپیشاندانانه‌ درێژه‌ بده‌ن. یه‌كێك له‌ ناڕازییان رایگه‌یاند: “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاكسازیانه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ پارلماندا ده‌نگی پێبه‌درێت، ناڕازیین و خوازیاری ئه‌وه‌ین ده‌نگدان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ رابگیردرێت، ئێمه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌‌ به‌ كرده‌وه‌ ده‌رنه‌ێت، چۆنكه‌ بڕوامان وایه‌ ئه‌م شێوه‌یه‌، باجگیرییه‌ و جارێكی دیگه‌ بێكاران، كرێكاران و لاوان ده‌بێت تاوانی ئه‌م قه‌یرانه‌‌ بده‌نه‌وه‌.