به پێی راپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له شاری “تارسووس” له باشوری توركیه به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، قه‌تڵی “ئۆزگجان ئه‌سلان” كچه لاوی خۆێندكار كه هه‌فته‌ی رابردوو به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا، مه‌حكوم كرد.
نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كه‌س به بانگهێشتی خۆێندكارانی دانیشگای “چاغ” له تارسووس كه ئۆزگجان “ئه‌سلان”یش له خۆێندكارانی ئه‌م دانیشگایه بوو، ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. سه‌ره‌ڕای خۆێندكارانی دانیشگای “چاغ” و باقی دانیشگاكانی باشوری توركیه، ئۆستادهكانی دانیشگا، ئه‌ندامانی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و لایه‌نگرانی باشگا وهرزیشییهكانیش، له‌م كۆبوونه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا به‌شدارییان كرد