درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق

346
له‌ درێژه‌ی زه‌نجیره‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق كه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد، رۆژی جومعه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانانیش خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ جارێكی تر خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستخه‌ڵكی به‌غدا، به‌سره‌ و ژماره‌یه‌كی تر له‌ شاره‌كانی عێراق به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی شار جارێكی دیكه‌ خوازیاری چاكسازی و باشتر بوونی بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری سزادانی كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ره‌ئیسی شورای باڵای قه‌زایی “مه‌حده‌ت مه‌حمود”ن. خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانه‌كان، تا كاتی گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ تێرور كراون.