درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئه‌رمه‌نستان

24
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌رق، له‌ “ئیروان” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان بڕیاری داوه‌ نرخی به‌رق له‌م وڵاته ١٧ تا ٢٢ له‌سه‌د زیاد بكات. مه‌ئموورانی پۆلیس ئه‌مجاره‌ش به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ناڕازییان ده‌ستیان دایه‌ بڵاوه‌پێكردنیان. له‌ خۆپیشاندانی رۆژی دووشه‌ممه‌ كه‌ به‌ به‌شداری ٥ هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س له‌ ناڕازییان بریندار و ٢٠٠ كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌ كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك سێهه‌می خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.