جارێكی‌تر “فێرگۆسێن”ی ئا‌مریكا بووه گۆڕه‌پانی نائارامی و ناڕه‌زایه‌تییه خیابانیهكان و سه‌دان كه‌س به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مقه‌ڕی پۆلیسی ئه‌م شاره، پێشیان به هاتووچۆی هێزه‌كانی پۆلیس گرت.خه‌ڵكی ناڕازیی له كاردانه به هه‌ڵسۆكه‌وتی هه‌ڵاواردن و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پۆلیسی ئا‌مریكا، جارێكی‌تر رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له هاوینی ئه‌مساڵدا پاش كوژرانی “مایكێل براون” لاوی ره‌شپێستێك كه به زه‌بری گولله‌ی پۆلیس كوژرا، ده‌ستیپێكرد و شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری ئامریكای لێكهوتهوه. شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له فێرگهوسێن، دوو كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌م شاره بوونه ئامانج و بریندار بوون.