درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ كارخانه‌ی لوله‌سازی خوزستان

329y
هه‌واڵنێری حكوومه‌تی “ئیرنا” له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی داخرانی كارخانه‌ی “لوله‌ سازی خوزستان”، نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكاران و درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانی راگه‌یاند.دوابه‌دوای داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و بێكار بوونی كرێكاران، خاوه‌نكار له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا، حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانی ئه‌وانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران بۆ پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخ و وه‌رگرتنی مافه‌كانیان، خاوه‌نكار له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ كرێكاریدا، ٥ كه‌س له‌وانی به‌ تۆمه‌تی “ئاژاوه‌ گێڕ”، به‌ ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی رژیم ناساندووه‌.