رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازیی لۆبنان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رق، له به‌رامبه‌ر ساختمانی وه‌زاره‌تی كاروباری به‌رق و ئاوی ئه‌م وڵاته، جارێكی‌تر مانیان گرت.خۆپیشانده‌ران به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به بڕانی به‌رق و ده‌ركردنی قه‌بزی گرانی نرخی به‌رق و ئاو، رایانگه‌یاند: “ئه‌م قه‌یرانه دوو ده‌هه‌یه كه له لۆبنان درێژه هه‌یه، جێگای سه‌رسووڕمانه كه میلیاردها دۆڵار له به‌شی به‌رقی ئه‌م وڵاته سه‌رمایه‌گوزاری كراوه، به‌ڵام هاوڵاتییانی لۆبنانی ته‌نیا ١٢ سه‌عات له رۆژدا به‌رقیان هه‌یه.”