درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌رینه‌كان له‌ شاره‌كانی عێراق

285
به‌ پێی راپۆرتی “ئه‌لعه‌ره‌بیه‌” رۆژی جومعه‌ ٣٠ مانگی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاره‌كانی عێراق جارێكی تر له‌دژی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی به‌رینیان وه‌ڕێخست.خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی “به‌غدا، به‌سره‌، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، بابێل، زه‌یقار، واسێت، میسان، مۆسنا، دیوانیه‌ و دیاله‌”، رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌كان و خوزایاری سزادانی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌ “نوری مالێكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و “مێدحه‌ت مه‌حموود” ره‌ئیسی قه‌زاییه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بوون. خۆپیشانده‌ران به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ شێوه‌ی سه‌مبولیك ته‌رمێكیان هه‌ڵگرتبوو كه‌ ناوی ئه‌و شارانه‌ی كه‌‌ له‌ بێ به‌رقی ره‌نج ده‌به‌ن له‌ سه‌ریانه‌وه‌ نوسرابوو. گروپێكی دیكه‌یش ته‌رمێكی سه‌مبۆلیكی په‌رلمانی عێراقیان نابووه‌ سه‌رشانیان كه‌ نیشانه‌ی نه‌بوونی متمانه‌ به‌ ده‌زگای موقه‌نه‌نه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “عه‌لی سیستانی” مه‌رجه‌عی ئایینی عێراق هوشداری داوه‌، له‌ ئه‌گه‌ری نه‌دۆزرانه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، عێراق له‌ یه‌ك جیا و به‌ش به‌ش ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ چواره‌مین هه‌فته‌ له‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌ عێراقه‌.