له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆڕاگرییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی شاره‌كانی كوردوستان له‌دژی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه، خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر بۆ مه‌حكومكردنی ئه‌م هێرشانه، چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه رێپێوانی به‌ربڵاو.
پۆلیسی توركییه وێڕای هێرش بۆ سه‌ر ناڕازیان لانیكه‌م ٣ كه‌سیان ده‌كوژێت. خه‌ڵكی دیاربه‌كر به مه‌به‌ستی بەرگری له خۆیان و پێش‌گرتن به هاتنی ئه‌رته‌ش بۆ ئه‌مشاره، هه‌ڵده‌ستن به سازكردنی سه‌نگه‌ر، هه‌ڵقه‌ندنی خه‌نده‌ق و بڕینی ڕیگاكان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێرش بۆ سه‌ر باقی شاره‌كانی كوردوستان له‌وانه سلۆپی و جه‌زیریش قورس‌تر كراوه‌ته‌وه. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه كه توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆڕاگریی جه‌ماوه‌رییان نییه دوێشه‌و له هێرشیكی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر شاری سلۆپی، ماڵی خه‌ڵكیان دایه به‌ر تۆپ و تانك. ئه‌م هێرشانه بووه هۆی ئاگر تێبه‌ربوونی ده‌یان ماڵ و ساختمان و بڕانی به‌رقی ئه‌مشاره. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه و به دواشیدا خۆڕاگریی خه‌ڵك له شاری جه‌زیریش به شێوه‌ی به‌ربڵاو په‌ره‌یسه‌ندووه. رۆژی پێنجشه‌ممه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له شاره جۆراو جۆره كانەوه به مه‌به‌ستی پشتیوانیی له خه‌بات و خۆراگریی خه‌ڵك، ڕێپێوانیان به‌ره‌و شاری “جه‌زیره” ده‌ستپێكرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له شارستانی “گه‌وڕ”ی پارێزگای جولەمێرگ، لاوان له ناوه‌ندی شار كۆبوونه‌وه و شه‌قامه‌كانیان به‌ست . لاوان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “بژی به‌رخۆدان” پشتیوانی‌یان له خه‌بات و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردوستان كرد‌و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییهشیان مه‌حكوم كرد.