رۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی سه‌رجه‌م خابگاكانی كوی دانیشگا تاران سه‌باره‌ت به چه‌ندایه‌تیی و چۆنیه‌تیی خواردنی سێلف سرویس و ناستاندارد بوونی خابگاه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی راپۆرته‌كان، خوێندكارانی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی كه‌یفیه‌تی غه‌زای سێلف، كه‌مبوونی غه‌زا له چاو ژماره‌ی خوێندكارانی و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی بێهداشتی له خابگاكانی كوی دانیشگا تاران، ده‌ستیاندایه ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی تاران به‌م بارودۆخه ناله‌باره بوون. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له مانگی رێبه‌ندانی پارەکەوە درێژه‌ی هه‌بووه و له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی دواییدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هیچكام له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیی خوێندكاران نین.