درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌درا

534q
راپۆرته‌كان باس له‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی “سه‌درا” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قه‌ده‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن.
له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین جار كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تیی سه‌درا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌ حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌ به‌ر شیركه‌تی سه‌درا و ئۆستانداریی رژیم له‌ بوشێهر‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی پووچی به‌رپرسان و خاوه‌نكار به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌.