درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌ دژه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌ ئامریكا

276y
خه‌ڵكی ئامریكا جارێكی تر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ له‌دژی هاوڵاتیانی ره‌شپێست، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان وێڕای به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمی دژه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌، وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك به‌ نیشانه‌ی هه‌بوونی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی سیستماتێك له‌ ده‌زگای قه‌زایی ئه‌م وڵاته‌ ده‌زانن. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ رۆژی شه‌ممه‌ دوای ته‌بره‌ئه‌ كرانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢ به‌ هاویشتنی ٤٩ گولله‌، دوو سه‌رنشینی ره‌شپێست و بێ چه‌كی ئۆتۆمبیلێكی كوشتبوو. شایانی باسه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌ ئامارێك كه‌ چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش بڵاو كرایه‌وه‌ له‌ هه‌ر ٢٨ سه‌عات، پیاوێك، ژن یان منداڵێكی ره‌شپێست به‌ ده‌ستی مه‌ئمورانی پۆلیس ده‌كوژرێت.