درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌ كرێكارانی كوشتارگای سوننه‌تی ئه‌هواز

691
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، كرێكارانی “كوشتارگا‌ی سوننه‌تی ئه‌هواز” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی شوغڵیان، جارێكی تر له‌ به‌رده‌م ساختمانی شورای ئیسلامی رژیم له‌ شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری كوشتارگای سوننه‌تی ئه‌هواز كه‌ وه‌كوو قه‌ساو له‌م كوشتارگایه‌ كاریان ده‌كرد، به‌ رێكخستنی كوشتارگای سه‌نعه‌تی له‌ ئه‌هواز له‌ نیوه‌ی دووهه‌می مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ كار بێكار بوون. شایانی باسه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ بیمه‌ نه‌بوون و به‌ شێوه‌ی په‌یمانی كاریان ده‌كرد و ئێستاش به‌ هیچ چه‌شنه‌ پشتیوانییه‌ك، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.