له درێژه‌ی خۆپیشاندان له ستانبول له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی راگه‌یاندنه‌كان له توركیه، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئانكاراش بۆ دیفاع له مافی ئازادی به‌یان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای توركیه بۆ شاردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی خۆی بۆ پشتیوانی و ناردنی چه‌كوچۆڵ به تیرۆریستییه ئیسلامییه‌كان له سوریه، راگه‌یاندنه‌كانی نه‌یار سه‌ركوت ده‌كات. ناڕازییان به به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمی “شان به شانی یه‌كتر له‌دژی فاشیزم و ئه‌ردۆغان قاتڵه”، له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای حاكم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیسی ئانكارا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی بیبه‌ر بڵاوه‌یان به ناڕازییان كرد. به پێی هه‌واڵێكی دیكه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “تاهێر ئێلچی” سه‌رۆكی كانونی پارێزه‌رانی دیاربه‌كر له ناوه‌ندی ئه‌م شاره تێرۆر كرا. تاهێر ئێلچی پێشتریش به هۆی دیفاع له په‌كه‌كه و خه‌ڵكی كوردستانی توركیه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م پارێزه‌ره به‌ناوبانگه وێڕای ژماره‌یه‌كی دیكه له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له ناڕه‌زایه‌تی به له‌ناوبردنی ئاسه‌وارێكی مێژوویی به ناوی “مناره‌ی چوار ستوون” له ناوه‌ندی شاری دیاربه‌كر كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو. ناوبراو له‌حاڵێكدا كه له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ حه‌ره‌كه‌تی ئێعترازی خۆیان و هاوكاره‌كانی گفتگۆی ده‌كرد، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كرایه ئامانج. تاهێر ئێلچی یه‌كێك له به‌ناوبانگترین پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری كوردستانی توركیه به ئه‌ژمار دێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی كانونی پارێزه‌رانی دیاربه‌كری وه‌ئه‌ستۆ بوو.