درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی توركیه‌ له‌دژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارا

606
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتیانی شاری “ئامێد”ی كوردستانی توركیه‌، بۆ مه‌حكوم كردنی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئانكارا، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، پۆلیسی دژه‌ شورشی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گولله‌ی گازیی، هێرشی كرده‌ سه‌ر ناڕازییان. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ریانی ته‌قه‌ی مه‌ئمورانی توركیه‌ به‌ره‌و خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر، هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.